ئەمڕۆ مووچەی پێنج وەزارەت دابەش دەکرێت

ئابوری

30/05/2023     ژمارەی بینراو 1209

راچڵەکین –

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوامە و ئەمڕۆش پێنج وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن.

بە پیی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت: ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

سبەینێ چوارشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بە مووچەی سەرۆکایەتییەکان و خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن