جیاوازی زەیتونی ڕەش و سەوز

کشتوکاڵ

06/04/2020     ژمارەی بینراو 1169

زەیتونی ڕەش و سەوز

ڕاچڵه‌كین-
داری زەیتون یەکێکه‌ لە دارە هەمیشە سەوزه‌كان نیشتیمانی سه‌ره‌كی ئه‌م دره‌خته‌ دەوروبەری دەریای ناوەڕاسته‌.

زەیتون خۆراکێکی گرنگی سەر سفرەو خوانەکانه‌ و لە جیهاندا نزیکەی هەشت ملیۆن داری زەیتون هەیە، لقی زەیتون هێمای ئاشتیە و بەشێکە لە هێمای نەتەوە یەکگرتوەکان وە لە ئاینەکاندا باسی گرنگی ئەم دارە کراوە.

دەزگای تەندروستی وڵاتی ئیسپانیا ڕێنمایی هاوڵاتی کانی دەکات کە ڕۆژانە حەوت دەنک زەیتون بخۆن.

دەنکە زەیتونەکان هەموویان، سەوزن بە تێپەڕبوونی کات رەنگیان دەگۆڕێت بۆ مارۆنی وپاشان بۆ ڕەش وچرچ دەبن و هەندێک جیاوازی هەیە لە پێکھاتەی خۆراکیدا لە نێوان دەنکە زەیتونەکان کە سەوزن یان ئەو کاتەی کە ڕەش دەبن.

زەیتونی بەسەوزی بڕی کالیسۆم ومه‌گنیسۆمی زیاترە لەوکاتەی کە ڕەش دەبن  و بڕی زەیتی زۆرتر دەبێت کاتێک کە دەنکەکان بەرەو ڕەش بوون دەچن و مادده‌ ترشەکان زیاترن لەزەیتونەکاندا کاتێک ڕەش دەبن وەک لەدەنکە سەوزەکاندا.

ئەوی کە تێبینیم کردوە زۆرینەی ئەو زەیتونەی کە ڕەش وخۆشکراوە لە بازاڕەکاندا دەبینرێت لە بنەڕەتدا سەوزە
دەکرێت بەڕەنگ ڕەشیان بکەن .

1- زەیتون کاتێک ڕەنگی ڕەش دەبێت چرچ دەبێت وبەکەڵکی خۆشکردنی نایەت.
2-زەیتون ئەگەر بەشێوەیەکی سروشتی ڕەش ببێت ڕەنگی دەنکەکەی ناگۆڕێت و زۆر بەجوانی بەڕەنگێکی ڕوون دەمێنێتەوە پێچەوانەی ئەوانەی کەخۆش کراون وەک لە وێنەکەدا دیارە.

ئا: لوقمان عمر

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن