هۆشداری لە ئازادكردنی چەند زیندانیكراوێكی مەترسیدار دەدرێت

عێراق

08/04/2020     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری دەدات لەسوود وەگرتن لە بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ ئازادكردنی ئەو كەسانەی بە تاوانی تیرۆرو گەندەڵی زیندانی كراون.

حسێن عوقابی لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ 8-4-2020 بڵاویكردووتەوە، داوای لە وەزارەتی داد كردووە، لیستی ناوی ئەو زیندانیكراوانە ئاراستەی پەرلەمان بكات، كە بەگوێرەی بڕیاری لێبوردنی تایبەت، ئازاد دەكرێن.

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریدا لەئەگەری خراپ سوودوەرگرتن لە بڕیارەكەو لەو رێگەیەوە بڕیاری ئازادكردن بۆ ئەو زیندانیكراوانە دەربكرێت، كە بە تاوانی تیرۆرو گەندەڵی دەستگیركراون.

وتیشی:  بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەین هیچ تیرۆریستێك و بەرپرسێكی گەندەڵ كە ئێستا لە زیندانن، بڕیاری لێبوردنی تایبەت بیانگرێتەوەو ئازادبكرێن، چونكە ئاسایشی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوەو پێچەوانەی دەستورو یاسا كارپێكراوەكانە.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا، حكومەتی رایگەیاند كە لەسەر راسپاردەی سەرۆك كۆمار، بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ چەند تاوانبارێكی زیندانیكراو دەردەچێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن