دروستبوونی بهرد له گورچیلهدا
ڕاچڵهكین-
بەردی گورچیلە بریتیە لە نیشتوی ڕەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەدا، تا بەردی گورچیلە نەجوڵێت هەست بە بوونی ناکرێت، لە کاتی ھاتنە خوارەوەیدا ڕەنگە ئەم نیشانانەی هەبێت كه لهم بابهتهدا دكتۆر سۆران محەمەد پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات باسی لێوهدهكات.
نیشانهكانی ههبوونی بهردی گورچیله:
-بوونی ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "خوار پەراسووەکان"
-بوونی خوێن لە نێو میز یان لێڵ بونی میز
-ئازار لە کاتی میزکردن
-ھێڵنج و ڕشانەوەو تا هەندێک جاریش لەرز
هۆکارەکانی دروستبونی بەردی گورچیلە چین؟
ئەگەر پێکھاتەکانی ناو میز (شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان) لە ھاوسەنگی لایاندا ئەوا دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە ماددەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەک کە شلەی میز ناتوانێت ڕونیان بکات، ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکان لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی تر ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە دروست ببێت.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
-زۆر خواردنەوەی ئاو، زیاتر لە 14 پەرداخ ئاو یاخود 3.3 لیتر لە شلەمەنی.
- لە کەش و ھەوای گەرم زیاتریش پێویستە خۆمان بەدور بگرین، هاوکات زۆر خواردنی چەوری و سوێری.
-لەکاتی بوونی نیشانەکاندا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەین