راچڵەكین-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێكی ناخۆش، تەرمی پیاوێك كە بە تەنیا لەناو شوقەیەكدا لە ناوچەیەكی بەغدای پایتەخت دەژیا، دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، پاش ئەوەی بۆنێكی ناخۆش لە ناو یەكێك لە شوقەكانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی (بغداد جدیدە) بڵاوبووەوە، دانیشتوانی نێو شوقەكە هەراسان بوون و ئەمەش بووە مایەی ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی لێئاگاداربكرێت.
بە وتەی سەرچاوەكە، هێزێكی ئەمنی رەوانەی شوێنەكە كراوە و دەركەوتووە، پیاوێكی مەسیحی لەدایكبوی ساڵی 1959 كە بە تەنیا لە شوقەكەدا دەژیا، ماوەی چەند رۆژێكە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوە و بەپێی ڕێكارە یاساییەكان بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی گوازراوەتەوە.