پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 217


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با  مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت، پلەكانی گەرما بە گشتی نزیك دەبێتەوە  لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با  مامناوەند ( 10–  20) كم /ك دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی   :34 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 35  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 38 پلەی سیلیزی
 زاخۆ        : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران :      35  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  40  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن