راچڵەكین-
بە تەقەی دوو چەكداری نەناسراو، ئەفسەرێكی پۆلیسی سەر پۆلیسی پارێزگای كوركوك كوژرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند" ئەفسەرێك بە ناوی خالید مەحمود كە بە شێخ خالید ناسراوە و ئەفسەر بوو لە پۆلیسی ناحیەی پردی، لەلایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە لەكاتی رۆیشتن بۆسەر كارەكەی، لەڕێی كەركوك- هەولێر لە نزیك پردی تەقەی لێكراوە و كوژراوە".
سەرچاوەكە وردەكاریی رووداوەكەی باس نەكردووە، بەڵام دەڵێت، كوژرانی ئەو ئەفسەرە، لە رەوشێكی تەمومژاویدا بووە.