هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
هاوڵاتیه‌كی میسری به‌ناوی" محمد ربیع " دانیشتووی ناوچه‌ی مینا یه له میسر و ئاماده‌كاری ده‌كات 30 جار هاوسه‌رگیری كردوه، ئه‌م پیاوه خاوه‌نی 33 منداڵه.
له ئێستادا ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ژماره 30 و چه‌ند منداڵێكی له خانوه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه چه‌ند نهۆمێكه و خاوه‌نی 33 منداڵه له 29 هاوسه‌ری پێشووی و 42 نه‌وه‌ی هه‌یه.
ئه‌م پیاوه میسریه بازرگانه و ته‌مه‌نی 71 ساڵه، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی" الیوم السابع" ی میسری باسی له‌وه كردوه هیچ كات ئه‌وه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه ئه‌م هه‌موو هاوسه‌رگیریه بكات، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردون دۆخێكی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له بابه‌تی جیابوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵیان هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆكێكی خۆیانیان هه‌یه.
ره‌بیع ده‌ڵێت" زوڵمم به‌رامبه‌ر هیچكام له هاوسه‌ره‌كانم نه‌كردوه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر من هاتووه ته‌نها ویستی خودای له‌سه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هاوسه‌رگیریه بكه‌م و ئه‌م منداڵانه‌م هه‌بێت"
ئه‌م پیاوه چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت" چیرۆكه‌كه‌ی من له ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه ده‌ستی پێكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌سره‌فی ڕۆژانه‌م له‌گه‌ڵ باوكم له ماڵه‌وه بوو به كێشه‌مان و من ماڵم جێهێشت و چووم بۆ ماڵی داپیره‌م و ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نم بوو به 15 ساڵ بۆیه‌كه‌مجار هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خزمه‌كانم كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌م هاوسه‌رگیریه‌م گه‌شتم كرد بۆ لیبیا بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌م و دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕامه‌وه هاوسه‌ری یه‌كه‌مم ماڵی جێهێشتبوو و منیش پاره‌یه‌كی باشم پێ بوو و گه‌نج بووم و ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌م ڕازی نه‌بوون هاوسه‌ره‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه بۆلام له‌به‌ر ئه‌وه له‌یه‌ك جیابووینه‌وه"