نادین نەجیم بەمشێوەیە پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەكات

هەمەڕەنگ

12/10/2023     ژمارەی بینراو 1174

راچڵەكین- 

 

نادین نەسیب نەجیم ژنە هونەرمەندی لوبنانی لەڕێی ئەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی ئینستاگرام پشتیوانی لە گەلی فەلەستین دەكات. 

نادین نەجیم لەبارەی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە رایگەیاندووە:"خودایە ئاشتی، جەنگ لە ئێمە و لوبنان و ئەو گەلە ستەملێكراوە دووربخەرەوە، وێنەی منداڵ و دایكانی بێتاوان دڵەكان دەهەژێنن، پێویستە هەموو وڵاتان دەستوەردان بكەن بۆ هێوركردنەوەی رەوشەكە و دۆزینەوەی چارەسەر". 

 

بە وتەی نادین نەجیم:"گەلێك وەك ساناترین ماف دەیەوێت لەسەر خاكی خۆی بژی، چ گەلێك هەیە قەبوڵی بكات، خاكەكەی بدزرێت و ئاوارە بكرێت و ناسنامە و نیشتمان و پەناگەی لێزەوت بكرێت ؟! گەر قسەش بكات دەبێت بەرگەی سوكایەتی و كوشتن و كاولكاریی و جەنگ بگرێت". 

ئەو ژنە هونەرمەندە شۆخە لوبنانییە دەڵێت:"ئەمە ناوی ستەمە، تەنیا ئەو خەڵكە سڤیلە باجەكەی دەدات كە هیچ توانا و هێزێكیان نییە.. غەززە دەڵێت نەخێر بۆ جەنگ". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن