راچڵەكین-
گەنجێكی تورك بەهۆی ئەوەی باوكی رازی نابێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو كچەدا بكات كە خۆشی دەوێت، باوكی دەكوژێت.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، هاكان دیمیرێل، گەنجێكی خەڵكی بۆرسایە، دوای لەگەڵ باوكێدا دەبێتە دەمەقاڵەیان بەهۆی ئەوەی رازی نییە ئەو كچە بخوازێت كە خۆشی دەوێت، بەچەگ باوكی دەكوژێت.
وەك ئەو میدیایانە بڵاویانكردووەتەوە، مستەفا دیمیرێل كە باوكی هاكان-ە دوای جێبابوونەوەی لەهاوسەرەكەی لە باڵەخانەیەكدا ژیاوە لە بۆرسا، دوای سێ رۆژ لە نەبیستنی هیچ هەواڵێك لەبارەیەوە، هاكان بە خوشەكەكەی دەڵێت سەردانی باوكیان بكەن، بەڵام كاتێك دەچنە باڵەخانەكە دەبینن باوكیان كوژراوە، هەر لەو كاتەدا پۆلیس ئاگادار دەكەنەوە.
دوای گێڕانەوەی رووداوەكە بۆ پۆلیس، گومان دەچێتە سە هاكان و دوای دەستگیركردنی، لەلێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دان بەتاوانەكەیدا نانێت، بەڵام دواتر ئاماژە بەوەدەكات كە خۆی باوكی كوشتووە.
هاكان بەپۆلیسی راگەیاندووە، كاتێك سەردانی باوكی كردووەو پێی راگەیاندووە كە دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێ كچەكەیدا بكات، باوكی توڕە بووەو پێی وتووە كە نایەوێت لەگەڵ ئەو كچە هاوسەرگیری بكات.
دوای توندبوونی گفتوگۆكانیان، هاكان بەدەمانچەكەی لەپشتەوە تەقەی لەباوكی كردووەو كوشتوویەتی، دواتر لەشوێنەكە هەڵاتووە.
بەووتەی هاكان، دوای رووداوەكە بە 40 خولەك نامەیەكی بۆ مۆبایلەكەی باوكی ناردووە تا گومانی كوشتنی نەكەوێتە سەر، دوای سێ رۆژیش چووە بەدوای خوشكەكەیداو پێی وتووە باسەردانی باوكیان بكەن، كاتێكیش چووەتە سەر رووداوەكە وا خۆی نیشانداوە كە ئاگادار هیچ نییە.
هاكان دیمیرێل و مستەفا دیمیرێل-ی باوكی