كڵاوەكەی ناپلیۆن بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێت

هەمەڕەنگ

18/11/2023     ژمارەی بینراو 404

راچڵەكین- 
چاوەڕوان دەكرێت یەكێك لە كڵاوە رەشە پاەنەكانی ناپلیۆن پۆناپەرت كمە لە سەدەی حەڤدەیەمدا حوكمڕانی فەرەنسای كرد و جەنگی لە ئەوروپادا پەرپاكرد، بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت و نرخەكەشی بە زیاتر لە 600 هەزار یورۆ (650 هەزار دۆلار)، لە زیادكردنی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو. 

بەنێو ئەو كەلوپەلە مێژووییانەی ناپلیۆن كە سبەینێ‌ یەكشەممە بۆ فرۆشتن نمایش دەكرێن، چەند یادگارییەكی ناپلیۆنە كە خاوەنداری بۆ جان لویس نویزی پیشەسازكار دەگەڕێتەوە، لەگەڵ تاقمێكی زیوین كە لە گالیسكەكەی ناپلیۆن بەتاڵانبرابوو لە دوای شكستەكەی لە شەڕی واترڵۆ لە ساڵی 1815. 
  
هەروەها جانتایەكی دارین و گوێزانی ریش تاشین و فڵچەیەكی زیوینی ددان و مەقەست و چەند كەلوپەلێكی تایبەتی ناپلیۆن لەو زیادكردنەدا بۆ فرۆشتن دەخرێنەڕوو. 

لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، كڵاوە رەشەكەی ناپلیۆن، بە گرانبەهاترین دادەنرێت كە بەهاكەی لەنێوان 600 هەزار بۆ 800 یورۆدا دەبێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن