راچڵەكین-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، بە فەرمی كۆتایی هێنا بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی (سەرۆكی پێشووی پەرلەمان)، لە پەرلەمان.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقەوە دەركراوە، "بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ، كۆتایی بە ئەندامێتی (محەمەد رێكان حەدید حەلبوسی) هێنرا لە پەرلەمان".
لە سێشەممەی رابردوو، دادگای فیدراڵ بڕیاریدا كۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی (سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو) لە پەرلەمان بهێنێت، ئەمەش لەسەر سكاڵایەك كە پێشتر لەلایەن لەیس دلێمییەوە بۆ دادگاكە بەرزكرابووەوە.
بەگوێرەی بڕگەی یەكەمی كارنامەی پەرلەمانی عیراق بۆ سبەینێ چوار شەوممە، شوێنەكەی محەمەد حەلبوسی پڕدەكرێتەوە و سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.