ئەنچیلۆتی: ئەوەی لەسەر ڕیال مەدرید دەگوترێ ڕێزی تێدا نییە

وەرزش

28/11/2023     ژمارەی بینراو 87

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە باسی داهاتووی خۆی بکات پێش ئەوەی سبەی ڕووبەڕووی ناپۆلی ببێتەوە، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

ئەمڕۆ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنچیلۆتی وتی: "ئێمە دەمانەوێت لە لوتکەی گروپەکەماندا بین".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا کاری زۆر باشمان کردووە، دەمانەوێت یارییەکی گەورە ئەنجامبدەین، بەڵام بیر لە سەرکەوتنە تاکەکەسییەکان ناکەمەوە، هەرچەندە سەرسوڕهێنەرن، شانازییەکی گەورەیە کە ئەفسانەی وەک مونۆز یەکسانبکەمەوە.

روونیشیکردەوە، باسکردن لەسەر ئامادەنەبوونەکان ڕێزگرتنی تێدا نییە، چونکە ئەوانەی یاری دەکەن ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن کە ئێمە چاوەڕێمان نەدەکرد، ئێمە تیپێکی گەورەمان هەیە.

کاتێک پرسیاری لەبارەی ئەگەری ڕاهێنەرایەتیکردنی بەڕازیل یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لێکرا، لە وەڵامدا وتی: "باسی داهاتووی خۆم ناکەم".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "واڵتەر مازاری هاوڕێیەکی ئازیزمە، گۆڕینی ڕاهێنەر واتە پاڵنەرێکی زیاتر بۆ یاریزانەکان، ئەزموونەکەی دەتوانێت زۆر شت بۆ ناپۆلی زیاد بکات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن