ئەگوێرۆ بۆمبێک دەربارەی داهاتووی مێسی دەتەقێنێتەوە

وەرزش

28/11/2023     ژمارەی بینراو 358

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی، ئەفسانەی مانچستەر سیتی، پێی وایە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی هاوڕێی، ئەستێرەی ئینتەرمیامی بۆ بەرشەلۆنە تەنها پرسێکی کاتییە.

ئەگوێرۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی ئاس تیشکی خستۆتە سەری، وتی: "بارسێلۆنا کاتێکی زۆر سەختی تێپەڕاند کاتێک چاڤی وەک ڕاهێنەر گەیشتە ئێرە، بەڵام دی ئێن ئەی بارسای هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، چاڤی توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجامێکی نایاب بەدەستبهێنێت، ئەو ڕاهێنەرێکی گەنجە و سەرکەوتوو بووە لە پێکهێنانی تیپێک کە یاریزانە دێرینەکان و بەهرەمەندە گەنجەکان تێکەڵ دەکات.

ڕوونیشیکردەوە، مێسی بارسێلۆنای خۆشدەوێت و هەست بە یانەکە و شارەکە دەکات، هەستی لیۆش بەرامبەر بەرشەلۆنە تا ئێستاش بوونی هەیە.

لە کۆتاییدا وتی: "هەندێک جار، پێموایە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ تیپی کەتەلۆنیا تەنها کاتە، هەرچەندە ئەم بابەتەم لەگەڵیدا باس نەکردووە.

جێگای سەرنجە گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ درێژ دەبێتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن