گۆڕانكاریی لە پۆستی فەرماندەی هێزەكانی 70دا كرا

کوردستان

29/11/2023     ژمارەی بینراو 2517

راچڵەكین- 

گۆڕانكاریی لە پۆستی فەرماندەی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگەدا دەكرێت و فەرماندەیەكی نوێ‌ لە جێگەی مستەفا چاوڕەش فەرماندەی پێشووی ئەو هێزە دەستبەكاردەبێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕێورەسمێكدا لە فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگە لە سلێمانی، ماڵئاوایی لە مستەفا چاوڕەش كرا وەك فەرماندەی هێزەكانی حەفتا و فەرماندەيەكی نوێ بۆ ئەو هێزە دەستنیشان دەكرێت. 

بەپێی میدیای فەرمی یەكێتی، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مەراسیمێكی شایستە بەبۆنەی خانەنشینبوونی مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی هێزەكانی 70 سازكرا، هەر لە مەراسیمەكەدا كە لە بنكەی هێزەكانی 70 ئەنجامدرا، پەردە لەسەر پەیكەری سەرۆك مام جەلال لادرا.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە مەراسیمەكەدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی هێزەكانی 70 لەپای ئەو ئەركانەی لە رابردوودا لە شاخ و شار رایپەڕاندووە كە دوا ئەركیان لێپرسراوی هێزەكان 70 بوو. 

هێزەكانی 70 پێكهاتەیەكی سەرەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە و لەگەڵ هێزەكانی 80دا زۆرینەی هەرە زۆری هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن