كوڕەكەی عادل ئیمام باسی رەوشی تەندروستی باوكی دەكات

هەمەڕەنگ

22/12/2023     ژمارەی بینراو 1226



راچڵەكین- 
رامی ئیمام دەرهێنەری میسری، جەخت لەسەر باشی تەندروستی باوكی هونەرمەند عادل ئیمام دەكات و دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی خراپبوونی تەندروستییەوە بڵاودەكرێنەوە، دوورن لە راستییەوە. 

رامی لە میانی نمایشكردنی یەكەمی فیلمەكەی (أبو نسب" لە یەكێك لە خانە تایبەتەكانی سینەما كە محەمەد ئیمام-ی برای رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت رایگەیاند"تەندروستی عادل ئیمام وەك گوڵە، زۆرترین پرسیاریش ئەوەیە كە لەئێستادا لێی دەكرێت".   

لەبارەی دەنگۆی تێكچوونی تەندروستی باوكییەوە، رامی ئیمام وتی:"راهاتووین لەسەر ئەو پڕوپاگەندانە، بۆیە بەلامانەوە ئاساییە، بەڵام لە راستییدا تەندروستی عادل ئیمام زۆر باشە". 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن