ناسا گەشتی چوونە سەر مانگ بۆ ساڵی 2026 دواخست

هەمەڕەنگ

10/01/2024     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین-

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا (ناسا)، بڵاویكردەوە نیشتنەوەی تیمی فڕۆكەوانی كەشتی ئاسمانی لە ئەركی ئارتمس كە پێشبینی ناردنی كەشتیوان دەكات بۆ سەر مانگ بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیی، دواخراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن ناساوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە جگە لە نیگەرانییە ئەمنییەكان لەبارەی كەشتییە ئاسمانییەكە، كێشە لە جلوبەرگی كەشتیوانان و كەشتی نیشتنەوەكەدا هەبووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە بەو هۆیەوە نیشتنەوە لە سەر مانگ بۆ ئەیلوولی 2026 دواخراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە هۆكاری سەرەكی لە گۆڕینی بەرواری پرۆژەكەدا سەلامەتی تیمی كەشتیوانیی بووە و، بە هەستیارییەوە هەموو ئاستەنگەكانی تیمەكە تاوتوێ كراوە.

بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا، بیڵ نێلسۆن لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: "سەلامەتی و ئاسایش گرنگترین پێشینەی كاری ئێمەن".

نێلسۆن باسی لەوە كرد كە ئەم دواخستنە كاتی زیاتر بە تیمی ئارتمس دەبەخشێت بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگەكان.

بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیی، پلان دادەنرێت لە چوارچێوەی ئەركی ئارتمسدا چوار كەشتیوانی ئاسمانیی ڕەوانەی سەر مانگ بكرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن