پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر گرانادا

وەرزش

11/02/2024     ژمارەی بینراو 82

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای ئۆڵۆمپی لویس کۆمپانیس لە گەڕی 24ی لالیگا بەرشەلۆنە میوانداری یانەی گرانادا دەکات.

بارسا ئامانجی ئەوەیە لە یارییەکەی ئەمڕۆدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕاونانی ڕیال مەدرید و جیرۆنا کە یەکەم دووەمی لا لیگان.

یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و لە دوای ڕیال مەدریدی پێشەنگ بە 11 خاڵ و جیرۆنای پلەی دووەم بە 6 خاڵ.

لە یارییەکەی ئەمڕۆدا یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵەکانی ئۆریۆل ڕۆمیۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستدا بێبەش دەبێت، کە بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبوونی لە یارییەکەدا لەلایەن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرەوە پشتڕاستکرایەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە لە یارییەکەی ئەمڕۆدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێز: تێر ستیگن.

هێڵی بەرگری: جواو کانسێلۆ - کۆبارسی - ئاراوخۆ - جولس کوندێ.

هێڵی ناوەڕاست: فرێنکی دی یۆنگ - ئەندرێس کریستینسن - ئیلکای گۆندۆگان.

هێڵی هێرشبەر: پێدری - ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی - لامین یامال.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن