سبەینێ‌ نانسی عەجرەم لە هەولێر دەبێت

هەمەڕەنگ

13/02/2024     ژمارەی بینراو 365

راچڵەكین- 
نانسی عەجرەم ژنە هونەرمەندی لوبنانی، سبەینێ‌ چوارشەممە 14ی شوبات بە بۆنەی ڤاڵانتانینەوە، ئاهەنگێكی گۆرانی سازدەكات. 

ئەم ئاهەنگەی نانسی عەجرەم لە هەولێر، بە دووەم ئاهەنگی لەوجۆرەی لە شارەكەدا دادەنرێت، بەو پێیەی لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو بە هەمان شێوە ئاهەنگێكی لە شارەكەدا سازكرد، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردووش لە جەژنی رەمەزان لە بەغدا بوو. 

نانسی عەجرەم، چەند گۆرانییەكی نوێی لەم ماوەیەی دواییدا بڵاوكردەوە، چەندان ئاهەنگیشی لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكا سازكرد، لە گۆرانییە نوێیەكانی (یا عید) بۆ كریسمس و (علشانك) و (صح صح)ن كە بە نوێترین كاریی ئەو ژنە هونەرمەندە لوبنانییە دادەنرێن.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن