كارەبای عیراق زیانێكی گەورەی پێگەیشت

عێراق

29/02/2024     ژمارەی بینراو 198


راچڵەكین- 
وەزارەتی كارەبای عێراق ریدەگەیەنێت، باری یەكەكانی بەرهەمهێنانی سیستمی كارەبا سنووردار بووە و زیانی نزیكەی چوار هەزار مێگاوات لەرێژەی بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی كەمی غازی دابینكراو و وەستانی هێڵەكانی گەیاندنی غاز لە ئێرانەوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن راگەیاندنی وەزارەتی كارەبای عیراقەوە بڵاوكرایەوە"لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا پێشتر ئامادەكاریی كردوە، خەریكە چاكسازیی هەمەلایەنەی یەكە و وێستگەكانی بەرهەمهێنان تەواو بكات بۆئەوەی ئامادەبن بۆ هاوینی داهاتوز، بەڵام كەمی غازی دابینكراو گەڕاوەتەوە و بەتەواوی وەستاوە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"سەبارەت بە پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست و بەغدا، باری سیستمی كارەبا سنووردار بو، لەئەنجامیشدا بەرهەمهێنانی كەم بوەوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی كە سیستەمەكە بە نزیكەیی چوار هەزار مێگاوات كارەبا لەدەستبدات، ئەمە جگە لەوەی بەتەواوی وەستانی هێڵەكانی پەیوەندیی گواستنەوەی كارەبای نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی شەپۆلی سەرماوە روویدا".

وەزارەتی كارەبای عیراق دەڵًێت"لە ئێستادا وەزارەتەكەیان لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەكات لە ڕێگەی ژورێكی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی راگرتنی هاوردەكردنی كارەبا و غاز لەئێرانەوە بە سوتەمەنی و غازی بەرهەمهێنراوی نیشتمانی، تا ئەو غازەی دابینكراوە دووبارە بە بڕی پێویست دابین بكرێت". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن