راچڵەكین-
دوای چەند ڕۆژێك لە بڵاوبوونەوەی قسە و باسەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ حوسام حەبیب، شیرین عەبدولوەهاب هونەرمەندی میسری بێدەنگی شكاند كۆتایی بەو مشتومڕە هێنا.
شێرین رایگەیاند، ئەو قسانەی لەم ماوەیەی دواییدا بڵاوبوونەتەوە، دوورن لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەك نیازی نییە بگەڕێتەوە بۆ لای مێردە كۆنەكەی.
بە وتەی شیرین، ئەوەی هەیە تەنیا پەیوەندییەكی هونەری لەگەڵ حوسام حەبیب هەیە و رێزی لێدەگرێت.
شیرین لە ساڵی 2018 لە مەراسیمێكدا كە تەنیا خێزان و هاوڕێ نزیكەكانی ئامادەی بوون، لەگەڵ حوسام حەبیب هاوسەرگیری كرد، بەڵام لە كانوونی دووەمی 2021 لەیەكتر جیابوونەوە، لەنێو كێشە و مشتومڕێكی زۆردا دواتر گەڕانەوە بۆ لای یەكتر و لاپەڕەیەكی نوێیان لە ژیانیاندا كردەوە.
ئەم پێكەوەبوونەوە درێژەی نەكێشا و لە مانگی كانوونی دووەمی 2023دا جارێكی تر بابەتەكە بە جیابوونەوە كۆتایی هات، پاش ئەوەی زنجیرەیەك دەنگۆ و قسەو قسەڵۆك لە بارەی ژیانیانەوە بڵاوبووەوە.
شيرین لەو كاتەدا تەئكیدی لەسەر جیابوونەوە جیابوونەوەی كردەوە لە مێردەكەی كە "بە بێدەنگی و بەشێوەیەكی شارستانیانە" بەئەنجام گەیشتووە.