ئیسرائیل سوریای بۆردومان كرد

جیهان

29/03/2024     ژمارەی بینراو 156


راچڵەكین- 
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەكانی ئیسرائیل،  كۆگایەكی چەك و تەقەمەنییان لە نزیك فڕۆكەخانەی حەلەب كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە 36 كەس كوژراون. 

بەربەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز، لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بیسترا، روانگەی سوریاش بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت"هێزە بەرگرییە ئاسمانییەكانی سوریا هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییەكەیان داوەتەوە"، ئاماژەی بە كوژرانی 36 كەسیش كردووە لە هێرشەكەدا. 

هەر لەو رووەوە، چەند شایەتحاڵێك لە ناوچەكە رایانگەیاندووە "بۆردوومانەكە لە باشوورەوە بووە و ناوچەكانی سەفیرە و خەناسری كردووەتەئامانج". 

لە دوای ئەو هێرشەی حەماس كە لە 7ی تشرینی یەكەمی رابردوو كرديە سەر ئیسرائیل، تەلئەبيب هێرشەكانی بۆ سەر سەر ئەو گروپ و پێگە سەربازیانە لە سوریا چڕكردووتەوە كە بە "ئێرانی" ناوییان دەبات.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن