ئەردۆغان: دان بە شكستەكەدا دەنێین

کوردستان

01/04/2024     ژمارەی بینراو 255


راچڵەكین- 
لەدوای  شكستی پارتەكەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كە نكوڵی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناكەن و قبوڵی دەكەن و كار بۆ چارەسەركردنی كەموكورتییەكان دەكەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی (ئاك پارتی) لە وتارێكدا لە دوای دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی شارەوانی لە وڵاتەكەی رایگەیاند" گەل لە رێگای سندوقەكانی دەنگدانەوە پەیامی گەیاندە سیاسەتوانان، لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامەكە بە خاڵی كۆتایی نازانین، هێندەی ئەوەی كە وەرچەرخانە". 

بە وتەی ئەردۆغان"ئەو ئەنجامەی ئومێدمان دەكرد بەدەستیبهێنین لە تاقیكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا بەدەستمان نەهێنا، بەڵام ئێمە قبوڵی دەكەین و لێپرسینەوە لە خۆمان دەكەین و چارەسەری كەموكورتییەكان دەكەین". 


رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت"بێڕێزی بە بڕیاری گەلەكەمان ناكەین و نكوڵی لە ئەنجامەكان ناكەین، خۆمان بەدوور دەگرین لە نكوڵیكردن لە خواستی گەل و بە وردی  كار لەسەر ئەو پەیامە دەكەین كە گەل لەڕێی سندوقەكانی دەنگدانەوە گەیاندی، رێكاریی پێویست لەو بارەیەوە دەگرینەبەر". 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن