ئیسرائیل بەرپرسێكی سوپای پاسداران لە دیمەشق دەكوژێت

جیهان

01/04/2024     ژمارەی بینراو 165


راچڵەكین-

لەئاكامی بۆردومانكردنی باڵەخانەیەكی سەر بەباڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق-ی پایتەختی سوریا، لەلایەن سوپای ئیسرائیل، شەش كەس كوژران كەیەكێكیان بەرپرسێكی سوپای پاسدارانە.

رامی عەبدولرەحمان، بەرپرسی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لەو هێرشە ئاسمانییەدا كەلەناوچەی " ئەلمززە"ی دیمەشق ئەنجامدراوە، لانی كەم شەشە كەس كوژراون.

هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز پشتبەستوو بە پێگەیەكی سوری بڵاویكردوەتەوە، ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێران و شوێنی مانەوەی باڵیۆزەكەی لە دیمەشق كردووەتە ئامانج.

هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی بە رۆیتەرز-ی راگەیاندووە، لەو هێرشەدا بەرپرسێكی سوپای پاسداران كوژراوە بەناوی محەمەد رەزا زاهیدی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن