خوێندنی باڵا، خوێندنی ماستەر لە ئەمریكا رادەگەیەنێت

کوردستان

01/04/2024     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، حكومەتی ئەمریكا لە رێگەی پرۆگرامی فول برایتەوە هەلی خوێندنی ماستەر لە سەرتاسەری عیراق رادەگەیەنێت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن داواكاری وەرگرتن پێشكەش بكەن.

وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەی فول برایت بۆ خوازیارانی خوێندنی بەرنامەی ماستەر لە سەرتاسەری عیراق لە بواری جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە سەرجەم خوازیاران لە هەرێمی كوردستان دەكات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواكاری پێشكەش بكەن:

1. دەبێت پێشكەشكار دانیشتوی هەرێمی كوردستان و عێراق بێت.
2. پێویستە بەلایەنی كەم دوای دەرچونی لە زانكۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێویستە بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەبێت و دانپیانراو بێت.
4. دەبێت پێشخانێكی ئەكادیمی باشی هەبێت.
5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەك بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بكات بەر لە دەسپێكردنی بەرنامەی خوێندن.
6. پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت كە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریكا زۆر كەم بوە یاخود نەبوە.
7. خوازیاران لە باكگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشكەشكردن.
تێبینی:
- تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حكومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەبێت.
 - دوا كات بۆ پێشكەشكردن بریتیە لە (١/٠٥/٢٠٢٤).
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەكاری پێشكەش كردن، تكایە سەیری  برۆشەری هاوپێچ و ئەم لینكە بكەن:
 (t https://www.amideast.org/.../fulbright-foreign-student...)
 ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بكەن.
سەبارەت بە مەرجەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ خوێندنی ماستەر لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیە بریتیە لە: 
1- پێشكەشكار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
2- پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 
3- پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥%) كەمتر نەبێت.
4- ئاستی توانستی زمانی داواكراو بەندە بە ئاستی داواكراوی خودی بەرنامەكە. 
5- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
6- كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
7- كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن بەرنامەی فولبرایت پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
8- هەركەسێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تێبینی:
دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تكایە بە مەبەستی كردنەوەی فایل سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن:
 https://scholarship.digital.gov.krd/#/login

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن