ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

02/04/2024     ژمارەی بینراو 537


راچڵەكین- 
پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2024ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش مووچەی چەند شوێن و وەزارەتێك دابەش دەكرێت. 

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی شوباتی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت؛ وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

هەر بەپێی خشتەكە، ئەمڕۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانە سیاسیەكان و خانەنشینی پێشمەرگەش مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.

بڕیارە سبەینێ‌ چوارشەممە، مووچەی سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن