ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید لە هاتنی مباپێ ناترسێت

وەرزش

02/04/2024     ژمارەی بینراو 174

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، هەڵوێستی یانەی ڕیال مەدریدی سەبارەت بە داهاتووی ڕۆدریگۆ جۆیسی ئەستێرەی بەڕازیلی ئاشکرا کرد، بەتایبەتی کە کیلیان مباپێی فەرەنسی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی مێرینگییەوە.

مباپێ زۆر نزیکە لە گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید، بە بێ بەرامبەر، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانیا کادینا سێر، ئەگەری پەیوەندیکردنی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ڕیال مەدرید ڕەنگە گومان لەسەر داهاتووی ڕۆدریگۆ دروست بکات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی پشتبەستنی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بە شێوازی یاریکردنی 4-4-2.

بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە ڕۆدریگۆ پێشتر هەموو ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردووەتەوە کە لە خولی ئینگلیزی و فەرەنسا بۆی هاتووە.

تەنانەت گەیشتە ئاستێک کە هیوادارە مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، هەروەها پێی وایە پڕۆژەی شاهانە باشترینی جیهان دەبێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕۆدریگۆ ڕەتیکردووەتەوە ڕووبکاتە ئارسناڵ، مانچستەر سیتی، لیڤەرپوول و مانچستەر یونایتد، هەروەها پاریس سانجێرمان.

لای خۆیەوە یانەی ڕیال مەدرید پابەندە بە هێشتنەوەی ڕۆدریگۆ لەنێو ڕیزەکانیدا، هەروەها بە یەکێک لە تاکە گرنگەکانی نەوەی ئێستای دەزانێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن