بومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند

جیهان

03/04/2024     ژمارەی بینراو 332


راچڵەكین-
بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلەی رێختەر تایوانی هەژاند و ژمارەیەك باڵەخانە و تەلار داڕمان. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلەی رێختەر كەنارئاوەكانی تایوانی هەژاند و دەسەڵاتدارانی چین و ژاپۆنیش هۆشداریی  دروستبوونی تسۆنامیاندابوو لە دورگەكانی ناوچەكە. 

ئیدارەی ناوەندی كەشناسی تایوان بڵاویكردەوە، چەقی بوومەلەرزەكە لە كەنارئاوەكانی خۆرهەڵاتی ناوچەی هوالیێن و لە كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی دوورگەی تایوان بووە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی تایوان، بومەلەرزەكە بەهێزترین بووە لە دوای ئەو بومەلەرزەیەی كە لە ساڵی 1999دا لە دوورگەكە روویدا، بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكانیش كە بڵاوكراونەتەوە، چەندان باڵەخانە و تەلار بەهۆی بوولەرەزەكەوە داڕماون، بەڵام تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە)، ئاماری قوربانییەكان و زیانە ماددییەكان رانەگەیەندراون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن