باندێكی لەشفرۆشی دەستگیر دەكرێن

عێراق

24/05/2024     ژمارەی بینراو 1468

راچڵەكین -

هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە هەڵمەتێكی فراواندا لەناوچەی كەڕادەی بەغدا، دەیان كەسی بیانییان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركرد، كە پێنج كەسیان باندی لەشفرۆشی بوون.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، ئەنجامی ئەو هەڵمەتە ئەمنییەی ئاشكراكرد كە ماوەی چەند رۆژێكە لەناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا دەستیان پێكردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزە ئەمنییەكان لەمیانەی هەڵمەتە فراوانەكەدا، كە تەواوی ناوچەی كەڕادەی گرتەوە، 118 كەسی بیانییان دەستگیركرد كە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەكاندا سەرقاڵی سواڵكردن بوون و بوونە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان.

لەناو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكاندا، 41 مناڵ هەن، كە لەلایەن كەسوكارییانەوە ناچار بە سواڵكردن كرابوون.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكراشیكردووە، هەر لەمیانی هەڵمەتە ئەمنییەكەدا، هێزەكانیان لەناو یەكێك لە هۆتێلەكانی ناوچەی كەڕادە، پێنج كەسیان بەتۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیركرد، كە لەشێوەی باند كاریان دەكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن