چوار حاجی لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ سلێمانی گیانیان لەدەستدا

کوردستان

22/06/2024     ژمارەی بینراو 341

راچڵەكین -

 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە لە سنووری پارێزگای ئەنبار روویداوە، چوار حاجیی خەڵکی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

 

ئەنەس قەیس عانی وتەبێژی تەندروستی ئەنبار رایگەیاند، ئەمڕۆشەممە، ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەر کە هەڵگری ژمارەیەک حاجی بووە، لەسەر رێگەی خێرای ناوچەی حامزییە وەرگەڕاوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی رووداوەکە چوار حاجی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە، سەرجەم قوربانییەکانیش خەڵکی شاری سلێمانین.

 

روونیشیکردەوە، لە ئێستادا تەرمەکانی ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە گواستراوەنەتەوە بۆ پزیشکی دادی رومادی و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەی رومادی چارەسەر وەردەگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن