کەسێک بەتۆمەتی دزینی بنێشت دوو ساڵ زیندانی دەکرێت

هەمەڕەنگ

05/07/2024     ژمارەی بینراو 331

راچڵەکین-

دادگای تاوانەکانی کوەیت، بە تۆمەتی دزینی چەند پاکەتی بنێشت لە فرۆشگایەک لە پارێزگای حەوالی، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی ئەم وڵاتەدا سەپاند.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "المجلس"، بەهای ئەم پاکەتە بنێشتانە بە 75 دینار (245 دۆلار) ڕاگەیەندرا و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کاردانەوەی بەرفراوانی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای لێکەوتەوە.

یەکێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی: "ئەم کەسە ڕەنگە پێشینەی هەبێت و پێشتریش زیندانی کرابێت، هەر بۆیە دادوەر لە سزاکەیدا توند بوو، چونکە لە ئەزموونەکانی ڕابردوو فێر نەبووە".

هەندێکی تر داوای بەرەنگاربوونەوەی دزیکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە دەکەن، تەنانەت دزینی "بنێشتیش".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن