پێکانێکی نیگەرانکەر بۆ ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید لە جامی کۆپا ئەمریکا

وەرزش

07/07/2024     ژمارەی بینراو 289

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ڕیال مەدرید لەکاتی بەشداریکردنی لە جامی ئەمریکای 2024 تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، ڕۆدریگۆ گۆیسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، دوای ئەوەی لەلایەن ناهیتان ناندێزی یاریزانی ئۆرۆگوای بەسەختی لێیدرا و دووچاری پێکانبوو، کە دوای گەڕانەوە بۆ تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی ڤار کارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرت، ناچار بووە داوای گۆڕانکاری بکات.

ڕۆدریگۆ داوای لە ڕاهێنەرەکە کرد یاریگا بەجێبهێڵێت، چونکە بەرگەی ئازارەکانی نەدەگرت.

ڕۆدریگۆ لە کورسی یەدەگەوە بە سەهۆڵێکەوە لەسەر پاژنەی پێیەوە سەیری لێدانی یەکلاکەرەوەکانی دەکرد.

ڕۆدریگۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی چووە ژووری جلگۆڕین و دەرکەوت کە بێزار و بێهیوا بووە لە دۆڕانی هەڵبژاردەی بەرازیل.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی نیگەرانییەکانی لەسەر ڕۆدریگۆ دروستکردووە ئەوەیە کە بە لاوازی یاریگای ئەلیجیانت (لاس ڤێگاس)ی بەجێهێشتووە و بەزەحمەت ڕۆیشتووە.

ڕوونیشیکردەوە، گومان هەیە لە ئەگەری پەیوەندیکردنی ڕۆدریگۆ بۆ ماوەی ئامادەکارییەکانی یانەی ڕیال مەدرید، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن