سوریا.. تەقینەوەیەك 20 كوژراوو برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان

07/08/2024     ژمارەی بینراو 294

راچڵەكین -

لەئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێك لەناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لانی كەم 9 چەكدار كوژران و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بارهەڵگرێك لە دەروازەی رۆژئاوای شاری ئەعزاز (باكووری رۆژئاوای سوریا)، بە بازگەیەكی پۆلیسی سەربازیی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا تەقییەوەو لەئەنجامدا 9 چەكداری ئەو هێزە كوژران و 11 چەكداری دیكەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەكە، كە تائێستا نازانرێت چ لایەنێك ئەنجامی داوە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن، ناوچە تەقینەوەكەیان گەمارۆدا و رێگەی نێوان ئەعزاز و عەفرین-یشیان داخست.

شاری ئەعزاز كە لەژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە، دەكەوێتە نزیك سنووری توركیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن