لەدوای سیبایۆس ئەستێرەیەکی تری ڕیال مەدرید دووچاری پێکان دەبێت

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 75

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کلینیکی ڕیال مەدرید پێکانێکی نوێی وەرگرت، دوای ئەوەی دانی سیبایۆس تووشی پێکان بوو لە پاژنەی پێیدا و لە ماوەی داهاتوودا بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، فێرلان مێندی فەرەنسی، بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید، تووشی پێکان بووە لە قاچی ڕاستیدا، بەهۆیەوە ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ماوەی یارییە نێودەوڵەتییەکەدا یاری بکات.

مێندی کە لە قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکانبوو، پەیوەندی بە لیستی پێکانەکانی ڕیال مەدریدەوە دەکات، کە بریتین لە دەیڤد ئالابا، جود بێلینگهام، خوان مارتینێز، ئێدواردۆ کاماڤینگا و دانی سیبایۆس.

تۆڕی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، پێکانەکەی مێندی قورس نییە، و نابێتە هۆی ئەوەی کە لە یەکەم یاری ڕیال مەدرید دوای پشووە نێودەوڵەتیەکان بەشداری نەکات، بەرامبەر ڕیال سۆسیداد، لە گەڕی پێنجەمی لالیگا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مێندی کێشەی هەمیشەیی لەگەڵ ماسولکەکانی قاچی ڕاستیدا هەیە، سەرچاوەکانی ناو یانەکەش ئەو بابەتەیان بە شتێکی درێژخایەن وەسف کردووە کە یاریزانەکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

فیدراسیۆنی فەرەنسا داوای لە یاریزانەکە کردووە گەشت بکات بۆ فەرەنسا بۆ ئەوەی قەبارەی پێکانەکەی دیاری بکات، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، بە مەرجێک یاریزانەکە ئامادە بێت بۆ بژاردەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بەرامبەر سۆسیداد بەبێ هیچ کێشەیەک.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن