راچڵەکین -
لە قەزای چەمچەماڵ چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتون، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لەماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێدزراوە، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا گیرا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتباران (د، ع، ش لەدایکبووی 1999، ت، م، غ لەدایکبووی 1999, ز، س، ل لەدایکبووی 1999, م، ر، ف لەدایکبووی 1997) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.