راچڵەکین-
ئەمینداری گشتی پارتی سیادە دەستی لەکارکێشایەوە و هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی ئاشکرا دەکرێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە: پارتی سیادە بە
نووسراوێکی فەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتی حزبەکەی لە
پۆستەکەی، ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
ئاماژەیان بەوەشکرد: سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، هۆکاری
دەست لەکارکێشانەوەی ناوبراو بەهۆی بانگهێشتکردنییەتی لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و
دادپەروەرییەوە.