راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکان هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە بارانی کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 26
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 28
هەڵەبجە : 25
زاخۆ :26
سۆران :23
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 27