نوێترین ئاماری نەخۆشخانەی هیوا بڵاوکرایەوە

تەندروستی

07/11/2024     ژمارەی بینراو 286

ڕاچڵەکین-

 

بەبەراورد بە دەساڵی ڕابردوو توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە ڕووی لە زیاد بوون کردووە، ئەمڕۆ 7-11-2024 دکتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا لە  کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند: لە ساڵی 2023 دا سێ هەزارو 356 توشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون لە 10  مانگی ئەمساڵیشدا سێ هەزار 151 توشبووی نوێ تۆمار کراون.

وتیشی: بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشانەی تۆمارکراون لای ئێمە خەڵکانی خوارووی عێراقن نەک تەواوی توشبووان خەڵکی ناو سلێمانی و دەوروبەری بووبێتن، وەک ئەوەی کە باس دەکرێت سلێمانی بۆتە چەقی تووشبووان بە شێرپەنجە دوورە لە ڕاستیەوە، خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردوستان و عێراقیشی تێدایە.

لە بەشێکیتری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا باسی لەوەشکرد "بەهۆی کێشەی بچووکی نەخۆشخانەی هیوا زۆر جار نەتوانراوە نەخۆش لە هەمان ڕۆژ چارەسەر وەربگرێ، بەڵکو چارەسەرەکەی دواخراوە بۆ ڕۆژی دواتر، دەبوایە بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە پێش دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی 200 قەرەوێڵەیی لە هەولێر بوایە، دەبێت رێز لە کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سندووق بگیرێت. 

ڤیدیۆی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن