هێرشكرایە سەر پاشماوەكانی داعش.. ژمارەیەك كوژراو هەیە

عێراق

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین -

سوپای عیراق هێرشێكی ئاسمانیی كردە سەر ناوچەیەكی باشووری رۆژئاوای كەركوك و لە هێرشەكەدا چوار تیرۆریستی داعش كوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە هێزی ئاسمانیی عیراق لەرێگەی فڕۆكەی (F16)ەوە هێرشێكیان كردە سەر حەشارگەكانی داعش لەناوچەی دۆڵی زغەیتون لە باشووری رۆژئاوای كەركوك.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكەدا، حەشارگەیەكی پاشماوەكانی داعش خاپوور كرا، كە چوار تیرۆریستی گروپەكە خۆیان تێیدا حەشاردابوو، بەهۆی بۆردومانەكەوە سەرجەمیان كوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەكە بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، فەرمانگەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەنجامدراوە بە ئامانجی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی عیراق، كە تائێستاش ژمارەیەكی كەمیان لەهەندێ ناوچەی سنووری پارێزگاكانی كەركوك و سەڵاحەدین ماون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن