راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات ئەو شەپۆلی بارانبارینەی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەرفربارین تا سبەی بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێ ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە ئەم ئێوارەیە دەستی پێكرد لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم، بەردەوام بێت بە شێوەی نمە باران و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ بارانی مام ناوەند لە ناوچەی جیا حیا تا نێوە شەو و پاشان لە سەنتەری شارەكان كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ناوچە شاخاوییەكان نمە باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت بە شێوەی بچڕ بچڕ تا سبەی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم:
هەولێر 6.6 ملم
شەمامك 6.6 ملم
خەبات 9.4 ملم
پیرمام 9.0 ملم
سلێمانی 6.1 ملم
چەمچەماڵ 10.2 ملم
دهۆك 7.8 ملم
زاخۆ 5.8 ملم
ئاكرێ 8.4 ملم
بامەرنێ 4.6 ملم
مانگیش 9.4 ملم
بارزان 6.2 ملم
بازیان 9.4 ملم
دەربەندیخان 1.4 ملم
حاجی ئۆمەران 0.8 ملم
سۆران 11.0 ملم
هەڵەبجە 4.4 ملم
هەڵشۆ 12.8 ملم
كەلار 0.2 ملم
مەیدان 0.4 ملم
پێنجوێن 5.0 ملم
مێرگەسور 4.2 ملم
سیدەكان 6.6 ملم
چۆمان 8.4 ملم
كەركووك 2.8 ملم
خورماتوو 5.4 ملم