سودانی سەردانی ئێران دەکات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 199

راچڵەکین-

محەممەد شیاع سودانی، بەنیازە رۆژی چوارشەممە 8ـی 1ـی 2025، سەردانێکی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەبەستی سەردانەکە بریتیدەبێت لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکە ڕوودەدەن.

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەسەردانەکەدا قسە لەسەر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت "کە لە چوارچێوەی ئەو دەستکەوتانەدایە کە لە میانەی سەردانەکەی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە مانگی ئەیلوولی ساڵی پاردا بەدەستهاتن".

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2024ـدا مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە میانەی سەردانێکیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هەریەک لە سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن