عومەر مەرموش یەک هەنگاو لەم یانە گەورەیەی ئینگلتەراوە دوورە

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 83

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی مان سیتی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا عومەر مەرموشی میسڕی و ئەستێرەی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی بباتە ریزەکانییەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تەلیگراف"ی بەریتانی، مان سیتی هەوڵدەدات گرێبەستی مەرموش بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند یەکلایی بکاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ بردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.

مەرموشی تەمەن 25 ساڵ، بە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی خولی ئەڵمانی دادەنرێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای وەرزی ڕابردووەوە بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە یانەی ڤۆڵفسبۆرگەوە پەیوەندی بە فرانکفۆرتەوە کرد، درەوشایەوە.

مەرموش لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانی لەم وەرزەدا لە دوای هاری کەین دێت، بە تۆمارکردنی 13 گۆڵ، جگە لەوەی 7 ئەسیستیشی کردووە، بۆیە یانە ئەڵمانییەکە بەرەنگاری بیرۆکەی ڕۆشتنی دەبێتەوە.

گرێبەستەکەی مەرموش لەگەڵ فرانکفۆرت دوای وەرزی ئێستا بۆ دوو وەرزی دیکە درێژ دەبێتەوە، پلانی سەرەتاییش ئەوە بوو کە لە هاوینی ئەمساڵدا بیفرۆشێت.

ئیدارەی مانچستەر سیتی هەست بەوە دەکات کە مەرموش دەتوانێت بە خێرایی خۆی لەگەڵ پریمەرلیگدا بگونجێنێت بەهۆی خێرایی و توانای یاریکردنی لە چەندین شوێنی هێرشبەریدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن