توركیا هاووڵاتيانی مەدەنی لەنزیك بەنداوی تشرین بۆردومان دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 222

راچڵەكین -

سوپا توركیا بە درۆن هێرشدەكاتە سەر ئەو هاووڵاتیانەی رۆژئاوای كوردستان كە بەرەوی بەنداوی تشرین دەچوون، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، ژمارەیەك هاووڵاتی شەهیدو بریندار بوون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی رۆژئاوای كرودستان لەڕێگای چوونیان بۆ بەنداوی تشرین، لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیاوە بۆردومان كران.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی، لەئەنجامی بۆردومانی درۆنەكەی توركیا، ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی شەهیدو بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی مەدەنی بە ئۆتۆمبێلەكانیان بەرەو بەنداوی تشرین چوون، كە ماوەی چەندین رۆژە لەلایەن توركیاو گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكانی لایەنگری ئەو وڵاتە، هێرشی دەكرێتەسەر بەئامانجی داگیركردنی و تائێستاش شەڕو پێكدادان لەگەڵ شەڕڤانانی هەسەدە بەردەوامە.

پێشتر، هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندبوو، سەرجەم هێرش و پەلاماری گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكانی لایەنگری توركیا بۆسەر بەنداوەكە شكستی هێناوەو دەیان چەكداریشیان كوژراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن