سودانی بانگهێشتی ڤاتیكان دەكرێت

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 90

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق

سودانی بانگهێشتی ڤاتیكان دەكرێت
راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق بە فەرمی لەلایەن پاپای ڤاتیكانەوە بانگهێشت دەكرێت بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكانی جیهان تایبەت بە مافی منداڵ كە مانگی داهاتوو لە ڤاتیكان بەڕێوەدەچێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و پاپای ڤاتیكان-ی بڵاوكردەوە، كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، لە پەیوەندییەكەدا سودانی ئاماژەی بە پەیوەندی پتەوی نێوان عیراق و ڤاتیكان و هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵاتی كرد بەرامبەر رەتكردنەەی شەڕو ململانێكان، هەروەها چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئۆقەریی لە جیهاندا.

پاپای ڤاتیكان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی عیراقی كرد بۆ سەردانكردنی ڤاتیكان بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكانی جیهان، كە بڕیارە مانگی داهاتوو بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵان لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پاپای ڤاتیكان، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و وتوویچژە بەردەوامەكانی كرد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، لەپێناو هێوركردنەوەی دۆخی ناوچەكەو كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكان و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن