نه‌جلا فه‌تحی
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" نه‌جلا فه‌تحی" دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وون بوون له كاری سینه‌مایی نوێترین ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه.
ئه‌م خانمه له ڤیدیۆكه‌دا پیرۆزبایی له زاواكه‌ی "محمد خزر" ی ده‌رهێنه‌ر كردوه به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونیه‌وه كه ده‌كاته هاوسه‌ری "یاسمین" ی كچی و ئه‌م ڤیدیۆیه له ئینستگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نه‌جلا فه‌تحی خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری له‌دایكبووی ساڵی 1951 ه و دوو جار هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی یه‌ك كچه و ساڵانێكی زۆر له بواری سینه‌مای میسری كاری كردوه و به خانمه هونه‌رمه‌ندێكی شۆخ و شه‌نگ ناسراوه.