ئابووری عێراق گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

ئابوری

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 145

راچڵەکین-

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە،  پێشبینی دەکەن ئابووری عێراق لە ساڵانی داهاتوودا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و ئەوەش بە پشتیوانی تەواوی چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق دەبێت و ئەوانیس وەک نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەشێوەی راپۆرتێک لە پلاتۆرمی تایبەتی عێراق نیوز بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵانی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت ئابووری عێراق بەرەوپێشچوون و گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت، ئەوانیش پاڵپشتی هەموو هەوڵەکانی عێراق دەکەن کە ئامانج لێی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی هەژموونی ئابووری عێراقە لە ناوچەکەدا. 

پێشتریش سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ساڵی 2025 رێژەی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق 4.1٪ گەشە بەخۆیەوە ببینێت، ئەوەش بەهۆی بایەخدانی حکومەتی عێراقە بە رێکخستنەوە و چاکسازی کردن لە فراوانکردنی ئابووریی دیجیتاڵی و کشتوکاڵی و ژێرخانی بانکی کە بەهۆی ئەو سیاسەتانەی حکومەتی عێراقەوە، توانی وڵاتەکە بگەیەندرێتە ئاستی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی و هەناردەکارانی نەوت لە ناوچەکەدا کە خاوەن یەدەگیکی فراوانی دراوی بیانییە لەپاڵ هەوڵەکانی دیکەش بۆ گۆڕانکاریی لە ناوچەکەدا کە دیارترینیان رێگەگرتنبووە لە گواستنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ ناوچەکە.

باس لەوەش کراوە، پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتەکانی وەک کارەبا، ئاو و گواستنەوە و سەرمایەگوزاری، بە سود وەرگرتن لە توانای گەنجان هۆکاری ترن بۆ گەشەی ئابووری عێراق و راکێشانی وەبەرهێنەران بۆ وڵاتەکە کە لەماوەی ساڵی 2025ـدا بە روونی دەردەکەوێت. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن