ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی دیبۆرتیڤۆ ئەلاڤێسی کرد.
لە تایمی یەکەمی یارییەکە هەردوولا هیچ مەترسییەکەیان بۆ سەر گۆڵی یەکتری دروست نەکرد و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
بەڵام لە تایمی دووەمدا کوڕانی هانسی فلیک زیاتر هەوڵیاندا و تاکوو لە خولەکی 61 ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تەنها گۆڵی یارییەکەی کرد و بەو گۆڵە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 45 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕیال مەدریدی پێشەنگ کردە چوار خاڵ.
ڤیدیۆ: