راچڵەکین-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی فیرقەکانی 3 و 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، " یەکخستن و هەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستکەوتێکە کە نیشانەی ئیرادەی پتەومان و بەرهەمی ئەو قوربانییە گەورەیەیە کە گەلی کوردستان و پێشمەرگە لەماوەی چەندین دەیە پێشکێشکیان کردووە ".
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا داوای لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە ئه‌وپه‌ڕى هاوکاری بنوێنن و يارمه‌تی دەربن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، " سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌يه، ئه‌ركێكی نيشتمانی و نه‌ته‌وه‌يی هه‌موومانه و پێويسته هه‌رچی گرفت و كێشه‌ى به‌رده‌م پرۆسه‌كه هه‌يه، چاره‌سه‌ر بكرێن، تاوەكو لەكۆتاييدا هه‌موو پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكی نيشتمانيی كوردستانی، له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تی كاروبارى پێشمه‌رگه كۆبكرێنه‌وه كه يه‌ك سه‌ر‌كردايه‌تی يه‌ك كۆنترۆڵ و يه‌ك ناوه‌ندى ئاراسته‌كردنی هه‌بێت ".
نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی پێشمەرگە باسی لەوەش لەوە کرد، له‌كاتێكدا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگيی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپاى عێراق، زۆر پێو‌يست و زۆر گرنگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و داوا له حكومه‌تی فيدراڵیی عێراق ده‌كه‌ن، به‌پێی ده‌ستوور و ياسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكات و وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريی عێراق له هه‌موو روويه‌كه‌وه ئه‌رك و پابه‌ندييه‌كانی خۆى به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات.
نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و رووبه‌ڕووى چه‌ندين ئاڵنگاری نوێ دەبنەوە، هەر بۆیە گه‌لی كوردستان به تامه‌زرۆيی و ئومێده‌وه چاوه‌ڕێی هه‌واڵی دامه‌زراندنی كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆيه داوای له لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن کرد کە ئه‌مه بكه‌نه کاری لە پێشینەیان و به سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆكان و رێككه‌وتن و پێكهێنانی حكومه‌تی تازه، دڵی گه‌لی كوردستان خۆش بكه‌ن به زووترين كات و حكومه‌تێك پێكبهێنن كه وه‌ڵامگۆى داوا و پێشبينييه‌كانی هاووڵاتييانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
دەقی وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی:
به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهی، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌يمانيی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سووريا و ئامادەبووانی بەڕێز؛
رۆژتان باش،
هه‌موو لايه‌كتان زۆر بەخێربێن بۆ رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فيرقه‌ى سێ و چوارى پياده‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه. پاش ئه‌وه‌ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو فه‌رمانى هه‌رێميمان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و دوو فيرقه‌يه ده‌ركرد، زۆر خۆشحاڵين كه ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌شێك و هه‌نگاوێكى ديكه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ئەمڕۆ به ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌م دوو فيرقه‌يه، ئێمه شاهیدی هەنگاوێکی نوێ و پڕبايه‌خين له‌م كاروانه‌دا كه چه‌ندين ساڵه به‌رده‌وامه. ئەم دەستکەوتە تەنها هەنگاوێکی رێکخستن یان کارگێڕی نییە، بەڵکو نيشانه‌ى ئیرادەی پته‌ومان و بەرهەمی ئه‌و قوربانیيە گەورانه‌يه، کە گەلى كوردستان و پێشمه‌رگه لە ماوەی چەندین دەیەدا، پێشکێشیان کردووە.
بەڕێزان،
پێشمەرگە، تەنها هێزێکی سەربازيی ئاسایی نييه، بەڵکو هەمیشە هێمای قارەمانييه‌تی و فیداکاری و پارێزەری ئاسایشی کوردستان و به‌شێكى گرنگى ناسنامه نيشتمانييه‌كه‌ى بووه. هه‌ر له يه‌كه‌م رۆژى دروستبوونييه‌وه، هێزى شۆڕش و پارێزه‌رى گه‌لى كوردستان بووه. کاتێک ڕێكخراوى تیرۆریستيی داعش وەک هەڕەشەیەکی جیهانی دەرکەوت، پێشمەرگە لە ڕيزى پێشەوەی ئەو هێزانە بوو کە رووبەڕووی ئەم مەترسییە و هه‌ڕه‌شه‌كانى بوونەوە.
پێشمەرگە، قاره‌مانانه شەڕێکی قورسی لە پاڵ هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی دژی داعش بەڕێوەبرد و بۆ جیهانی سەلماند کە تەنها هێزێک نییە بۆ بەرگری لە کوردستان، بۆ پاراستنى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان، بەڵکو قەڵخانێکە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی لەم هەڕەشە هاوبەشە. بۆيه ئه‌و شانازييه‌ى پێ بڕا كه به‌رگرى له ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بكات و له‌پێناويدا به گيان و خوێن بجه‌نگێت، له كۆتاييشدا سه‌ركه‌وێت و له‌ژێر فه‌رمانده‌يى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانيدا، ئه‌فسانه‌ى داعش تێكبشكێنێت.
بەهۆی قاره‌مانييه‌تى و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانييه‌وه، پێشمەرگە لە ئاستی جیهاندا بووە سيمبوولى ئازایەتی و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان. له‌ناو هه‌موو گه‌لان و وڵاتانى جيهاندا، ناوى پێشمه‌رگه، وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى قاره‌مان له‌پێناو پاراستنى مرۆڤايه‌تيدا ده‌ركه‌وت.
به‌ڕێزان،
ئەم دەستکەوته‌ى ئه‌مڕۆ بەدینەدەهات، ئەگەر پشتگیريی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی نەبووایە کە بە شێوەیەکی كارا بەشدار بوون له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستنه‌وه. لە بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، چ لە رێگەی مه‌شق و راهێنان، یان دابينكردنى پێداويستيى سەربازی، یانيش پشتگیريی لۆجیستی.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه بۆ ئەو رۆڵەی، دۆستانمان له هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی به‌سه‌ركردايه‌تيى ئه‌مريكا بۆ پشتگیريی ئێمە لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان له سەختترین کاتەکاندا، گێڕاويانه.
هه‌روه‌ها بۆ یارمەتیدانمان لە پرۆسەی چاکسازی و يه‌كخستنه‌وه و رێکخستنەوەى پێشمه‌رگه. دۆستانمان له هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، به‌تايبه‌تى ئه‌مريكا، به‌ريتانيا، ئه‌ڵمانيا، هۆڵه‌ندا، هه‌نگاريا، ئيتاڵيا و فه‌ره‌نسا، بەشدارييان لە دانانی بنەماکانی پێویست بۆ یەکخستنی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا كردووه، کە هەماهەنگی و کارایی دەستەبەر دەکات و پێشمه‌رگه ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ببنە هێزێکی پیشەیی و شەفاف. هێزێك، بە دڵسۆزییەوە خزمەتی گەلی کوردستان دەکات و به‌شێكى كارا و كاريگه‌ر ده‌بێت له سيستمى به‌رگريى عێراق.
ئامادەبووانی بەڕێز،
پێکهێنانی فيرقه‌كانى سێیەم و چوارەمی پياده‌ى پێشمه‌رگه، ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژییە بەرەو بەدیهێنانی ئامانجی گەورەترمان كه بريتييه له دروستکردنی هێزێکی نیشتمانيی یەکگرتوو. هێزێك كه پیشەیی و ڕێكخراوتر بێت و لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و مه‌ترسيیەک، توانای پاراستن و بەرگریکردنی لە وڵات هەبێت.
ئەم هێزانە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەدا کار دەکەن و دڵنیایی دەده‌ن له‌وه‌ى هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشيی تەواودا ده‌بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.
راسته، پشتگيريى دۆستانمان زۆر پێو‌يست و گرنگه، بەڵام ئێمه باش دەزانین کە له كۆتاييدا سەرکەوتنی راستەقینەى ئەم پرۆسەیە، پشت بە ئیرادەی ناوخۆییمان دەبەستێت. یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە پێویستی بە کارکردنی هەموومانە بە رۆحی يه‌كتیمی و زاڵبوون بەسەر هەر دابەشبوون و ناکۆکییەک کە لەوانەیە رێگر بێت لەم پڕۆژە نیشتمانییە. پێشمه‌رگه ده‌بێ هێزێكى نيشتمانيى دوور له سياسه‌ت و ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبى بێت، بۆ پاراستنى كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى بنوێنن و يارمه‌تى بده‌ن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه. سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه، ئه‌ركێكى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يی هه‌موومانه و پێويسته هه‌رچى گرفت و كێشه‌ى به‌رده‌م پرۆسه‌كه هه‌يه، چاره‌سه‌ر بكرێن، تاوەكو له كۆتاييدا هه‌موو پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكى نيشتمانيى كوردستانى، له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌دا كۆبكرێنه‌وه كه يه‌ك سه‌ر‌كردايه‌تى، يه‌ك كۆنترۆڵ و يه‌ك ناوه‌ندى ئاراسته‌كردنى هه‌بێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
وێڕاى ئه‌وه‌ى، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌پێى خواست و چاوه‌ڕوانيى ئێمه نييه، به‌ڵام كار و هه‌وڵه‌كانى ئێمە بۆ سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسه‌يه، لێرەدا ناوەستێت.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییە بەڵێنی ئێمەیە بەرامبەر گه‌لى كوردستان و نەوەکانی داهاتوو. بۆيه بە هەموو وزە و توانا و ئيراده و پێداگرییەوە، بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمەرگە هەمیشە نيشانه‌ى یەکڕيزى و هێز و قەڵخانێک بن بۆ پاراستنی کوردستان لە هەموو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه و له كاتێكدا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوپاى عێراق زۆر پێو‌يست و زۆر گرنگ هه‌ڵده‌سه‌نگێنين، داوا له حكومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين، به‌پێى ده‌ستوور و ياسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا بكات و، وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراق، له هه‌موو روويه‌كه‌وه ئه‌رك و پابه‌ندييه‌كانى خۆى به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه جێبه‌جێ بكات.
قاره‌مانييه‌تى و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه و خوێنی پاكى شەهیدانى نه‌مرى كوردستان، له‌گه‌ڵ پشتگیريی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی و پابەنديی هاوبەشمان، وا دەکەن ئەمڕۆ لێرە دا بە شانازی و سەربەرزییەوە له كاروانى خزمه‌ت و پێشخستنى كوردستان به‌رده‌وام بين و، هه‌رگيز كۆڵ نه‌ده‌ين له هه‌وڵى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
دڵنيام، ئه‌م ده‌ستبه‌كاربوونه‌ى هه‌ردوو فيرقه‌ى سێ و چوار و به‌رده‌وامى و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، وێڕاى هه‌موو به‌ربه‌ست و كێشه‌كان، مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆرى گه‌لى كوردستانه و گيانى شه‌هيدان شاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و رووبه‌ڕووى چه‌ندين ئاڵنگارى ده‌بينه‌وه، گه‌لى كوردستان به تامه‌زرۆيى و ئومێده‌وه چاوه‌ڕێى هه‌واڵى دامه‌زراندنى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
بۆيه داوا له لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌م، ئه‌مه بكه‌نه ئه‌وله‌وييه‌تى يه‌كه‌ميان و به سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان و رێككه‌وتن و پێكهێنانى حكومه‌تى تازه، دڵى گه‌لى كوردستان خۆش بكه‌ن. به زووترين كات، حكومه‌تێك پێكبهێنن كه وه‌ڵامگۆى داوا و پێشبينييه‌كانى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان بێت.
ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەوانەی بەشداریيان لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوته‌ى ئه‌مڕۆدا كرد.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكی شه‌هيدان.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان.