راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لەناو بازاڕدا هەوڵی ساغكردنەوەی بڕێك دراوی ساختەی دابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) لە یەكێك لە فرۆشگاكان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی كڕیبوو و ویستبووی بڕێك دراوی ساختە ساغبكاتەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراو پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵی، بڕێكی تر پارەی ساختەی لابوو و دەستی بەسەردا گیرا.
پۆلیسی هەولێر داوای لە هاووڵاتیان كردووە، لەكاتی مامەڵەكردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی لەو جۆرەش، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بكەن بە ژمارە (066104).