راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکاتەوە کە بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و تا 15ی ئەم مانگەش مۆڵەتیان پێدراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا لە بریکارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکەن بە زوویی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ژمارە بانکی بکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، دواین مۆڵەت بۆ کردنەوەی ژمارە بانکی 15ی ئەم مانگەیە، هەر بریکارێک سەردانیان نەکات رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ کردنەوەی ژمارە بانکی ئەم شتانە پێویستن" دوو وێنە، کارتی نیشتمانی، پێناسی بریکاری و کارتی زانیاری"، لەگەڵ ژمارە و ناونیشان.